نوێنرین وێنه‌ی گورزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه چۆن مۆڵگه‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی له ته‌ل شه‌عیر خاپووركراون و ئاڵا ره‌شه‌كه‌یان سووتێنراوه.
سایتی ئیلاف له كامێرای رۆژنامه‌وانانی ناوچه‌ی سوروج-ی سنووری له توركیاوه وێنه‌ی ئه‌و دووكه‌ڵه‌یان گرتووه كه له ته‌ل شه‌عیر به‌رزبووه‌ته‌وه و چۆن ئاڵا ره‌شه‌كه‌یان سوتێنراوه.
سووتاندنی ئاڵا ره‌شه‌كه‌ی داعش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌و رێكخراوه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌ل شه‌عیر-ی ستراتیژیدا گرته‌وه، به‌ڵام به پشتیوانیی گورزه ئاسمانییه‌كان و خۆڕاگریی شه‌ڕڤانانی كۆبانێ، دووباره ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وته‌وه ده‌ست یه‌په‌گه.