شەرڤانێکی کچ بە نازناوی (داستانێ قەندیل) لە کوبانێ شەهیدبوو، ئەو شەڕڤانە خەڵكی گوندەكانی بناری قەندیلە و دانیشتووی شارۆچكەی چوارقوڕنەیه.
ئه‌م شه‌هیده شه‌ڕڤانه له بنه‌ڕه‌تدا ناوی (بەیان محەمەد)ە و رۆژی 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2014، له هەڵمەتی پاككردنەوەی خۆرئاوای شاری كۆبانێ لە داعش و پرۆسه‌ی راماڵینی ئه‌و تیرۆرستانه، شەهیدبووە.
وه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌میشه‌یی خۆشی، قوبادی جه‌لیزاده، شاعیری گه‌وره‌ی كورد كه هه‌میشه به هه‌ڵوێسته نیشتمانییه‌كانی ناسراوه، شیعرێكی به‌ناوی (ژنه گه‌ریلا) بۆ ئه‌م كچه شه‌ڕڤانه‌ی قه‌ندیل و سه‌رجه‌م کچه شه‌رڤانه‌کانی دیکه نووسیووه.
ژنه گه‌ریلا
قوبادی جه‌لیزاده
چوومه به‌ر ده‌م دوژمنه‌که‌م ،
دامه ده‌ستی کۆتری ئاشتی .
که‌چی وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ی ،
زینده به‌چاڵی کرد ناشتی .
چڵه زه‌یتوونێکی سه‌وزم ،
دا له یاخه‌ی داگیرکه‌رم .
که‌چی به‌رووما هه‌ڵشاخا،
سوپای مه‌رگی کرده سه‌رم .
به قه‌ندیلێ سه‌رده‌که‌وم ،
ناچار ده‌بم به پێشمه‌رگه .
به‌رگی گه‌ریلا ده‌پۆشم ،
خوایه چه‌ند جوانه ئه‌و به‌رگه .
به‌جێ دێڵم شه‌قامی شار
به‌ر جامخانه‌ی زێڕینگه‌ران .
وه‌ک پڵنگی ئازا‌و چه‌له‌نگ ،
خۆم توند ده‌که‌م له سه‌نگه‌ران .
ئیدی ره‌نگ ناکه‌م نینۆکم ،
بۆن وسووراو ناده‌م له خۆم .
له شه‌وی ئه‌نگوسته چا‌وا،
هه‌ر ده په‌نجه‌م ده‌که‌م به مۆم .
قاچم ده‌که‌م به ئه‌سپه‌شێ ،
ئه‌سپی عه‌گیدی( با) شکێن .
پشت ده‌که‌مه شه‌مه‌نده‌فه‌ر ،
ناچمه‌وه سه‌ر پشتی ماشێن .
ئاسمان به خۆما داده‌ده‌م ،
ناچمه بن لێف و به‌تانی .
ئاوی یه‌خچاڵ ناخۆمه‌وه ،
بین ده‌نێم به جۆگه‌و کانی .
کوانێ بۆنی گوڵی نایلۆن ،
گوڵی کێوی ده‌که‌م چه‌پک .
وه‌ک که‌ڵه کێوی رێده‌که‌م ،
له‌م که‌پکه‌وه بۆ ئه‌و که‌پک .
فرێ ده‌ده‌م پاژنه بڵند ،
پێ ده‌ده‌مه ئه‌دیداسێ .
سه‌ر له سه‌رین ده‌ترازێنم ،
ده‌با ئیتر به‌رد بناسێ .
جانتام پڕ ده‌که‌م له فیشه‌ک ،
له جێی ماکیاج و ماسکاره .
رووباری خوێنم ده‌به‌خشم ،
به گوڵاله‌ی ئه‌م به‌هاره