10/29/2014

بە ڕوخسار بڕیار لەسەر کەسەکان مەدەن !!!!

رایان شوێنی نیەو لەسەر شەقامەکانی ئەدمونتونی کەنەدی دەژی، لە گۆڕەپانی تشێرتشل ئامێرێکی پیانۆ دانراوە، رایان بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر ئەو ئامێرە دەژەنێت، وەک خۆی دەڵێت لە ژیانیدا کۆرسی لەسەر فێربوونی پیانۆ نەخوێندووە.
ئێوەو ئەو گرتە ڤیدیۆیە…














10/25/2014

قه‌زافی زیندوه‌ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رزگاركردنی لیبیا

20ی ئۆكتۆبه‌ر، یادی كوژرانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی پێشووی لیبیا تێپه‌ڕی كه‌له‌ساڵی 2011 له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌كداره‌كانی میسراته‌ كوژرا، به‌لاَم ژماره‌یه‌ك له‌ لایه‌نگیرانی ده‌ڵێن كه‌ قه‌زافی له‌ژیاندایه‌و له‌ شوێنێكه‌، ئه‌وه‌شی كه‌ كوژراوه‌ هاوشێوه‌كه‌ی بووه‌و ته‌رمه‌كه‌یان له‌شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ پیشانداوه‌. تائێستا زۆرێك له‌خێڵه‌كانی لیبیا لایه‌نگری قه‌زافی-ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیاتر له‌دوو ملیۆن له‌ لایه‌نگیرانی ئاواره‌بوون پاش رووخانی رژێمه‌كه‌ی، زۆربه‌یان له‌میسرو تونس و مه‌غریب و نایجیریا و مالی و چه‌ند ولاَتێكی دیكه‌ن، وه‌ك هه‌ر رێكخراوێكی دیكه‌، رژێمی قه‌زافی لایه‌نگرانی خۆی هه‌یه‌و په‌یمانی بۆ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌ر ئه‌وانیشن كه‌ داننانێن به‌ئاڵوگۆڕی سیاسیی ئێستای ولاَته‌كه‌یان. زۆرێكیش له‌لایه‌نگیرانی رژێمی پێشووی قه‌زافی خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌كه‌ناڵی ئاسمانین، وه‌ك (الجماهیریه‌) و (صوت القبائل) و (لیبیا24)، سه‌ره‌ڕای چالاكییه‌كانی تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یسبوك. لایه‌نگیرانی قه‌زافی ئه‌وه‌ش ناشارانه‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا پرۆسه‌ی سیاسی و یاسای ریشه‌كێشكردنی سیاسیش كه‌ له‌لایه‌ن كۆنگره‌ی نیشتمانی گشتییه‌وه‌ ده‌ركراوه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، ده‌ڵێن هیچ چاره‌سه‌رێك له‌لیبیا به‌بێ ئه‌وان ناكرێ. (المقاومه‌ الوگنیه‌ اللیبیه‌)، وه‌ك هێزێكی سه‌ر به‌رژێمی پێشوو داوا ده‌كات راپه‌ڕینێكی میللی دژبه‌ هێزه‌ ئیسلامییه‌ سیاسی و میلیشیا چه‌كداره‌كان له‌ لیبیا به‌رپابكرێ. یه‌كێك له‌لایه‌نگرانی قه‌زافی ده‌ڵێت: "ئێمه‌ له‌و بڕوایه‌داین كه‌ سه‌ركرده‌ زیندوه‌ و به‌سوپاكه‌یه‌وه‌ هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆلامان لیبیامان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌و ئاڵا سه‌وزه‌كه‌ش سه‌رله‌نوێ به‌رزده‌كاته‌وه‌". یه‌كێكی دیكه‌ش پێیوایه‌ كه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ نزیكه‌ له‌ڕاستیه‌وه‌ و وتی: "ئێمه‌ پشت به‌وێنه‌كان ده‌به‌ستین، ئه‌وه‌ی كه‌ بینیمان ته‌رمێك بوو وێنه‌كانی پیشاندراو بینیمان دوای راگه‌یاندنی كوشتنی سه‌ركرده‌ له‌20ی ئۆكتۆبه‌ری2011، ئه‌وه‌ موعه‌مه‌ر قه‌زافی نه‌بوو، به‌ڵكو كه‌سێكی تر بوو كه‌ هه‌ر له‌و ده‌چوو." له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ه‌ (جه‌میله‌ مه‌حمودی) پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی قه‌زافی ره‌تیكرده‌وه‌ قه‌زافی كوژرابێت و ئه‌و وێنانه‌شی به‌ناراست زانی كه‌ له‌ میدیاكان بڵاوكرانه‌وه‌، وتیشی: "به‌ڵگه‌م لایه‌ كه‌ ده‌سه‌لمێنێت ئه‌و وێنانه‌ درۆن و دوورن له‌ راستییه‌وه‌." جه‌میله‌ ده‌ڵێت"من ئازایه‌تی ئه‌و ده‌زانم و ده‌مه‌وێت بۆ هه‌موولایه‌ك دووپاتی بكه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی پیشاندارا له‌شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ قه‌زافی نییه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر چاوپۆشیش بكه‌ین ئه‌ی كوا ته‌رمه‌كه‌ی؟ "ئاشكراشیكرد "قه‌زافی فریشته‌یه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی دیكه‌ی وه‌ك قاعیده‌و داعش كه‌ ئێستا له‌لیبیان". شاره‌زایه‌كی روسیاش وتویه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی شۆڕشگێڕه‌كانی لیبیا له‌سرت كوژراوه‌، قه‌زافی نه‌بووه‌، به‌ڵكو كه‌سێكی هاوشێوه‌ی قه‌زافی بوه‌و ناوی ئه‌حمه‌ده‌. هه‌ر له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌و شاره‌زا رووسیه‌ و به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی عه‌ره‌بی، شاره‌زا روسییه‌كه‌ ده‌ڵێ هه‌ندێ به‌ڵگه‌ی لایه‌ ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ ده‌ستگیركردنی قه‌زافی له‌شاری سرت رۆژێكی باراناوی بوو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ڤیدیۆكه‌ ده‌بینرێ ره‌شه‌باو خۆڵبارینه‌، هه‌وره‌ها قه‌زافی قژی ره‌شه‌، كه‌چی پاش ده‌ستیگركردنی ده‌رده‌كه‌وێ ره‌نگی قژی قاوه‌ییه‌. ئه‌و شاره‌زا روسیه‌ له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "كاتێك موعه‌مه‌ر قه‌زافیان هێنا بۆ نه‌خۆشخانه‌ دوو فیشه‌كی پێوه‌بوو، یه‌كێكیان له‌سه‌ری به‌ته‌نیشتی گوێیه‌وه‌و ئه‌ویتریشیان له‌سكی، به‌لاَم ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له‌پێگه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان بلاَوبویه‌وه‌ ده‌ریده‌خات فیشه‌كێكی تر نراوه‌ به‌پێش سه‌ریه‌وه‌". شاره‌زا روسییه‌كه‌ هه‌ر به‌وه‌ش ناوه‌ستێ و پێی وایه‌ "قه‌زافی پێشتر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سكی بۆكرابوو هیچ شوێنه‌وارێكی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ به‌ته‌رمه‌كه‌یه‌وه‌ له‌كاتی پیشاندانی وێنه‌كاندا ده‌رنه‌كه‌وت". سه‌رچاوه‌: صوت روسیا

10/24/2014

گورزه‌ ئاسمانییه‌كان ئاڵا ڕه‌شه‌كه‌ی داعش ده‌ستووتێنێت

نوێنرین وێنه‌ی گورزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ چۆن مۆڵگه‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی له‌ ته‌ل شه‌عیر خاپووركراون و ئاڵا ره‌شه‌كه‌یان سووتێنراوه‌. سایتی ئیلاف له‌ كامێرای رۆژنامه‌وانانی ناوچه‌ی سوروج-ی سنووری له‌ توركیاوه‌ وێنه‌ی ئه‌و دووكه‌ڵه‌یان گرتووه‌ كه‌ له‌ ته‌ل شه‌عیر به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و چۆن ئاڵا ره‌شه‌كه‌یان سوتێنراوه‌. سووتاندنی ئاڵا ره‌شه‌كه‌ی داعش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌ل شه‌عیر-ی ستراتیژیدا گرته‌وه‌، به‌ڵام به‌ پشتیوانیی گورزه‌ ئاسمانییه‌كان و خۆڕاگریی شه‌ڕڤانانی كۆبانێ، دووباره‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ كه‌وته‌وه‌ ده‌ست یه‌په‌گه‌.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا: ستراتیجی له‌ناوبردنی داعش پرۆسه‌یه‌كی كاراو دژواره‌

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، ئه‌و ستراتیجه‌ی ئه‌مریكا گرتویه‌تیه‌به‌ر بۆ له‌ناوبردنی داعش كارایه‌و ده‌شڵێت، پرۆسه‌ی سه‌ربازیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ دژواره‌. 

له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی كۆریای باشور، چاك هیگڵ، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند، "ئیداره‌ی واشنتۆن چه‌ندین جار ته‌ئكیدی كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ جه‌نگی دژی داعش درێژخایه‌ن و دژوار ده‌بێت"، ده‌شڵێت: ئه‌و ستراتیجه‌ی ئه‌مریكا گرتویه‌تیه‌ به‌ر بۆ له‌ناوبردنی داعش كاریگه‌ریی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌نجامی جیاوازی لێكه‌وتۆته‌وه‌ له‌ناو عیراق. 

به‌وته‌ی هیگڵ، "به‌رده‌وامی كۆنترۆڵكردنی چه‌ندین ناوچه‌ی فراوان له‌ عیراق له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی له‌و رێكخراوه‌، رۆژانه‌ ئه‌نجامی جیاواز ده‌رده‌خات، به‌ڵام ئه‌مه‌ هۆكار نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا سیاسه‌تی خۆی له‌به‌رامبه‌ر داعش بگۆڕێت". 

پێشتریش، جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، واشنتۆن له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ دڵنیابێته‌وه‌ له‌و زانیارییانه‌ی ده‌ریده‌خه‌ن رێكخراوی داعش مادده‌ی كلۆری به‌كارهێنابێت له‌ دژی هێزه‌كانی پۆلیسی عیراق، مانگی رابردوو.

كیری له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ یۆن بیۆنگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشور،  به‌رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند، "هێشتا واشنتۆن دڵنیا نه‌بۆته‌وه‌ له‌و زانیاریانه‌ی باس له‌ باكارهێنانی گازی ژه‌هراوی ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن داعش، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ زۆر به‌هه‌ند وه‌رگیراون له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌".

سه‌رچاوه‌: ئاژانسی هه‌واڵی شه‌رقولئه‌وسه‌ت

کچه‌ گه‌ریلایه‌ک له‌ كۆبانێ شه‌هید بوو

شەرڤانێکی کچ بە نازناوی (داستانێ قەندیل) لە کوبانێ شەهیدبوو، ئەو شەڕڤانە خەڵكی گوندەكانی بناری قەندیلە و دانیشتووی شارۆچكەی چوارقوڕنەیه‌. ئه‌م شه‌هیده‌ شه‌ڕڤانه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ناوی (بەیان محەمەد)ە و رۆژی 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2014، له‌ هەڵمەتی پاككردنەوەی خۆرئاوای شاری كۆبانێ‌ لە داعش و پرۆسه‌ی راماڵینی ئه‌و تیرۆرستانه‌، شەهیدبووە. وه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌میشه‌یی خۆشی، قوبادی جه‌لیزاده‌، شاعیری گه‌وره‌ی كورد كه‌ هه‌میشه‌ به‌ هه‌ڵوێسته‌ نیشتمانییه‌كانی ناسراوه‌، شیعرێكی به‌ناوی (ژنه‌ گه‌ریلا) بۆ ئه‌م كچه‌ شه‌ڕڤانه‌ی قه‌ندیل و سه‌رجه‌م کچه‌ شه‌رڤانه‌کانی دیکه‌ نووسیووه‌. ژنه‌ گه‌ریلا قوبادی جه‌لیزاده‌ چوومه‌ به‌ر ده‌م دوژمنه‌که‌م ، دامه‌ ده‌ستی کۆتری ئاشتی . که‌چی وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ی ، زینده‌ به‌چاڵی کرد ناشتی . چڵه‌ زه‌یتوونێکی سه‌وزم ، دا له‌ یاخه‌ی داگیرکه‌رم . که‌چی به‌رووما هه‌ڵشاخا، سوپای مه‌رگی کرده‌ سه‌رم . به‌ قه‌ندیلێ سه‌رده‌که‌وم ، ناچار ده‌بم به‌ پێشمه‌رگه‌ . به‌رگی گه‌ریلا ده‌پۆشم ، خوایه‌ چه‌ند جوانه‌ ئه‌و به‌رگه‌ . به‌جێ دێڵم شه‌قامی شار به‌ر جامخانه‌ی زێڕینگه‌ران . وه‌ک پڵنگی ئازاو چه‌له‌نگ ، خۆم توند ده‌که‌م له‌ سه‌نگه‌ران . ئیدی ره‌نگ ناکه‌م نینۆکم ، بۆن وسووراو ناده‌م له‌ خۆم . له‌ شه‌وی ئه‌نگوسته‌ چاوا، هه‌ر ده‌ په‌نجه‌م ده‌که‌م به‌ مۆم . قاچم ده‌که‌م به‌ ئه‌سپه‌شێ ، ئه‌سپی عه‌گیدی( با) شکێن . پشت ده‌که‌مه‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر ، ناچمه‌وه‌ سه‌ر پشتی ماشێن . ئاسمان به‌ خۆما داده‌ده‌م ، ناچمه‌ بن لێف و به‌تانی . ئاوی یه‌خچاڵ ناخۆمه‌وه‌ ، بین ده‌نێم به‌ جۆگه‌و کانی . کوانێ بۆنی گوڵی نایلۆن ، گوڵی کێوی ده‌که‌م چه‌پک . وه‌ک که‌ڵه‌ کێوی رێده‌که‌م ، له‌م که‌پکه‌وه‌ بۆ ئه‌و که‌پک . فرێ ده‌ده‌م پاژنه‌ بڵند ، پێ ده‌ده‌مه‌ ئه‌دیداسێ . سه‌ر له‌ سه‌رین ده‌ترازێنم ، ده‌با ئیتر به‌رد بناسێ . جانتام پڕ ده‌که‌م له‌ فیشه‌ک ، له‌ جێی ماکیاج و ماسکاره‌ . رووباری خوێنم ده‌به‌خشم ، به‌ گوڵاله‌ی ئه‌م به‌هاره‌