وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، ئه‌و ستراتیجه‌ی ئه‌مریكا گرتویه‌تیه‌به‌ر بۆ له‌ناوبردنی داعش كارایه‌و ده‌شڵێت، پرۆسه‌ی سه‌ربازیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه دژواره.
له دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی كۆریای باشور، چاك هیگڵ، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند، "ئیداره‌ی واشنتۆن چه‌ندین جار ته‌ئكیدی كردۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جه‌نگی دژی داعش درێژخایه‌ن و دژوار ده‌بێت"، ده‌شڵێت: ئه‌و ستراتیجه‌ی ئه‌مریكا گرتویه‌تیه به‌ر بۆ له‌ناوبردنی داعش كاریگه‌ریی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌نجامی جیاوازی لێكه‌وتۆته‌وه له‌ناو عیراق.
به‌وته‌ی هیگڵ، "به‌رده‌وامی كۆنترۆڵكردنی چه‌ندین ناوچه‌ی فراوان له عیراق له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی له‌و رێكخراوه، رۆژانه ئه‌نجامی جیاواز ده‌رده‌خات، به‌ڵام ئه‌مه هۆكار نیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا سیاسه‌تی خۆی له‌به‌رامبه‌ر داعش بگۆڕێت".
پێشتریش، جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، واشنتۆن له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه دڵنیابێته‌وه له‌و زانیارییانه‌ی ده‌ریده‌خه‌ن رێكخراوی داعش مادده‌ی كلۆری به‌كارهێنابێت له دژی هێزه‌كانی پۆلیسی عیراق، مانگی رابردوو.
كیری له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ یۆن بیۆنگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشور، به‌رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند، "هێشتا واشنتۆن دڵنیا نه‌بۆته‌وه له‌و زانیاریانه‌ی باس له باكارهێنانی گازی ژه‌هراوی ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن داعش، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگۆیانه زۆر به‌هه‌ند وه‌رگیراون له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه".
سه‌رچاوه: ئاژانسی هه‌واڵی شه‌رقولئه‌وسه‌ت